دەربارەی نەخۆشخانەکەمان
نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری سلێمانی تایبەت
وەکو یەکەمین نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری لە سلێمانی لە بەرواری ٥/٣/٢٠١٦ لەلایەن دکتۆر بەرهەم جەلال و دکتۆر مەسعود بابە شێخ دامەزراوە.
لە خزمەتی سەرجەم خاوەن ئاژەڵە جیاوازەکاندا و بە ڕووی خاوەن ئاژەڵەکان کراوەتەوە.
لە ٢٠١٦ ەوە هەتا ئەمڕۆ بەردەوام نەخۆشخانە هەوڵی بەردەست خستنی چەنەها ئامێری نوێ و ناوازەی داوە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکی باشتر و باشتر بۆ ئاژەڵەکان.
لە ماوەی کرانەوەی نەخۆشخانەکەماندا چەنەها ئاژەڵی ماڵی و کێوی سودی لە چارەسەرەکان و بەرهەمەکان وەرگرتووە.
هەر لە پشیلەو سەگ و ئاژەڵەماڵیەکان هەتا ئاژەڵە کێویەکان وەکو مار و شێر و مەیمون و سمۆرە و باڵندە کێویەکان و هتد...
لە نەخۆشخانەکەمان زیاد لە ٢٠ جۆر ئامێری پزیشکی تایبەت بەردەستخراوە لەوانە
پشکنینی تیشکی x-ray ,سۆنار ،ئامێری چاودێری چڕ ، هەناوبینی،ئیلیکترۆکەتەری،ئامێری دروستی کردنی ئۆکسجین و ئامێری تایبەت بە پاکردنەوەی دان و زۆر ئامێری تر ...
ئامانجی داهاتووی نەخۆشخانە و هەنگاوی داهاتوو بریتیە لە
بەردەست خستنی زۆر ئامێری پزیشکی پێشکەوتوو
وە پێدانی چارەسەرێکی باشتر و خزمەتگوزاریەکی باشتر بۆ ئاژەڵەکان .
